حەماس دەڵێت فەلەستینییەکان توانای دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆیانیان هەیە

حەماس دەڵێت فەلەستینییەکان توانای دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆیانیان هەیە
پەیامی کورد   ...   حەماس دەڵێت فەلەستینییەکان توانای دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆیانیان هەیە

🔸مووسا ئەبوو مەرزووق ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس و بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بزووتنەوەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپۆتنیک ڕایگەیاند کە فەلەستینییەکان توانای دەستەبەرکردنی ئاسایشیان لە خاکەکانی خۆیاندا هەیە؛ هێزی بیانی پێویستن بۆ پاراستنی گەلی فەلەستین لە ئیسرائیل.

🔸مەرزووق زیادی کرد: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری لە کەرتی غەززە سوپای ئیسرائیل ە، کشانەوەی تەواوەتی لە کەرتی غەززە هەنگاوێکی بنەڕەتی دەبێت بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی کەرتی غەززە و پاراستنی ئاسایشی ئەو ووڵاتە.

🔸رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە 10ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ ئیسرائیل، بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی 20 بارمتەی ئازاد کرد کە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە لە غەززە دەستبەسەر بوون، ئەمەش بەو مانایەیە کە هەموو بارمتە ماوەکان ئازاد کراون.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە