هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکردنی سەرکردەی داعشی لە تەبقە ڕاگەیاند

پەیامی کورد- ڕەقە
هێزەکانی سوریای دیموکرات دوێنێ سێشەممە دەستگیرکردنی ئەحمەد عەبدولقادر ئەلمووسا، یەکێک لە سەرکردەکانی شانەکانی داعشی لە شاری تەبقە لە باکووری سوریا ڕاگەیاند.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "هێزەکانمان بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە شاری تەبقە ئەنجامدا و دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی مەترسیداری شانەکانی داعشیان کردە ئامانج".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: هێزەکانمان چاودێری جموجۆڵ و چالاکییەکانی تیرۆریست ئەحمەد عەبدولقادر ئەلموسایان کرد کە خەڵکی شاری تەبقەیە و هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەکەی و توانیان دەستگیری بکەن.
هێزەکانی سوپای سوریا ڕایگەیاند کە ئەحمەد عەبدولقادر ئەلموسا سەرپەرشتی وەرگرتن و گەیاندنی چەک و کەرەستەی سەربازی و دابەشکردنیان بەسەر "شانە تیرۆریستییەکان"دا دەکات، جگە لە چاودێریکردنی خاڵە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکە.





