وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئەگەر تاران هاوکاری نەکات، دۆسیەی کۆماری ئیسلامی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش

وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئەگەر تاران هاوکاری نەکات، دۆسیەی کۆماری ئیسلامی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش
پەیامی کورد   ...   وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئەگەر تاران هاوکاری نەکات، دۆسیەی کۆماری ئیسلامی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش

لە کاتێکدا کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدەن بە ئینکاری و پێدانی زانیاری چەواشەکارانە سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی گەڕانەوەی گەمارۆوەکان، كاریگەرییان لەسەر بیروڕای گشتی هەبێت و لە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕێبازێکی ناڕوونیان گرتۆتەبەر، لۆڕێنس نۆرمن، پەیامنێری وۆڵ ستریت ژۆرناڵ کە ساڵانێکە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی دەکات، دەڵێت کە پێیان ووتراوە ئەگەر تاران هاوکاری نەکات، ئەورووپا ڕەنگە لە مانگی خەزەڵوەردا دۆسیەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بنێرێ.

نۆرمن جەختی لەوە کردەوە کە ڕەنگە کۆماری ئیسلامی بیەوێت وا نیشان بدات کە کێشەکە یەکلایی بووەتەوە، بەڵام وا نییە. 

بە ووتەی نۆرمن، پێویستە ئەوەمان بیربێت کە بەریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمانیا ١٢ مانگیان لەبەردەم دایە كە بڕیارنامەیەی پابەندنەبوونی کۆماری ئیسلامی بە بەڵێنە ئەتۆمییەکانی ڕەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایش بكات.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە