ترامپ : جۆ بایدن وەک شیرینی پارە و هاوکاری سەربازی بە ئۆکراین دەدا

ترامپ : جۆ بایدن وەک شیرینی پارە و هاوکاری سەربازی بە ئۆکراین دەدا
پەیامی کورد   ...   ترامپ : جۆ بایدن وەک شیرینی پارە و هاوکاری سەربازی بە ئۆکراین دەدا

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا، دوای دیدار لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، ڕایگەیاند، ئۆکراین "زۆر نزیکە" لە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا، بەڵام ڕەنگە کیێڤ بەهۆی ئەو هاوکارییە دارایی و سەربازییە بەرفراوانەی ئیدارەی جۆ بایدن بەو ڕێككەوتنە ڕازی نەبێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز، ترامپ ڕایگەیاند : ڕەنگە ئۆکراین بڵێت نەخێر، چوونکە بایدن ملیارەها دۆلاری وەک شیرینی پێداون، ئێمە ٣٥٠ ملیار دۆلارمان پێداون و ئەورووپاش نزیکەی ١٠٠ملیار دۆلاری پێداون، ژمارەیەکی گەورەیە.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە گەشبینە بە ڕێککەوتن لە ماوەیەكی نزیكدا و زیادی کرد: پێم وایە ڤلادێمیر پووتین خوازیاری چارەسەر كردنی ئەم کێشەیەیە؛ کێشەیەک کە هەر لە بنەڕەتدا نەدەبوو ڕووبدات.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە