سامی جەمیل یاسای سزادان بە بیر نەعیم قاسم دەهێنێتەوە

سامی جەمیل یاسای سزادان بە بیر نەعیم قاسم دەهێنێتەوە

پەیامی کورد -    سەرۆکی پارتی کەتائیبی لوبنان، پەرلەمانتار سامی جەمیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی؛

مادەی ٣٢٩ لە یاسای سزادان:

ئاماژەی بەوەکردووە، “هەر کارێک کە ببێتە ڕێگر لەبەردەم کەسێکی لوبنانی بۆ بەشداریی مافەکانی (وەک مافی جووڵە، بۆ نموونە) یان ئەرکە مەدەنییەکانی، سزای زیندانیکردنی لە مانگێکەوە بۆ ساڵێک دەبێت ئەگەر لە ڕێگەی هەڕەشە، هێز، یان هەر ڕێگەیەکی دیکەی زۆرەملێی جەستەیی یان دەرونی ئەنجام بدرێت.

 

ئەگەر تاوانەکە لەلایەن گروپێکی چەکداری سێ کەسی یان زیاترەوە ئەنجامدرا، سزای زیندانیکردن لە شەش مانگەوە تا سێ ساڵ دەبێت.
ئەگەر تاوانەکە بەبێ چەک ئەنجامدرا، سزاکەی لە دوو مانگەوە تا دوو ساڵ زیندانیکردن دەبێت”.

 

مادەی ٣١٤ لە یاسای سزادان

"کردەوە تیرۆریستیەکان بە هەموو ئەو کردەوانە دادەنرێت کە ئامانجیان دروستکردنی حاڵەتی ترس و دڵەڕاوکێیە، بە بەکارهێنانی ئەو ئامرازانە ئەنجام دەدرێن کە دەتوانێت مەترسی گشتی دروست بکات، وەک ئامێری تەقەمەنی، مادەی سووتێنەر، مادەی ژەهراوی یان تێکدەر، و مادەی میکرۆبی."

 

مادەی ٣١٥ لە یاسای سزادان

"هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی بە کاری سەختی کاتی بۆ ماوەی کەمتر لە پێنج ساڵ سزا دەدرێت، ئەگەر ئەو کارە ببێتە هۆی تێکدانی بەشێکی بینایەکی گشتی، دامەزراوەیەکی پیشەسازی، کەشتییەک، یان دامەزراوەیەکی دیکە، یان ئامرازەکانی پەیوەندیکردن یان گواستنەوەی تێکبدات، سزاکە زیندانی هەتاهەتایی دەبێت لەگەڵ کاری قورس."

 


لینا ڕەشید / لوبنان

ئەم بابەتە 409 جار خوێندراوەتەوە