كۆڵبەرێك بەهۆی تەقینەوەی مین كەم ئەندام بوو

پەیامی کورد ... كۆڵبەرێك بەهۆی تەقینەوەی مین كەم ئەندام بوو
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی «پەیام» خەڵکی ڕەوانسەر لە کاتی کۆڵبەری دا لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە و لە بەشی لاقی تووشی کەم ئەندامی بووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕایگەیاندووە؛
ناوبراو پاش ئەم تەقینەوە، سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی قودس لە پاوە گواستراوەتەوە و دواجار بە هۆی سەختی برینەکانییەوە، بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە کرماشان گواسترایەوە.
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە




