هائارێتس : ڕەنگە ئێستا کاتی "هەنگاوێکی بوێرانەی دیپلۆماسی" هاتبێ

هائارێتس : ڕەنگە ئێستا کاتی "هەنگاوێکی بوێرانەی دیپلۆماسی" هاتبێ
پەیامی کورد   ...   هائارێتس : ڕەنگە ئێستا کاتی "هەنگاوێکی بوێرانەی دیپلۆماسی" هاتبێ

ڕۆژنامەی ئێسڕائیلی هائارێتس، لە شیکارییەکدا نووسیویەتی لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل، ڕەنگە ئێستا کاتی "هەنگاوێکی بوێرانەی دیپلۆماسی" هاتبێ کە تەنها دۆناڵد ترامپ توانای ئەنجامدانی ئەوەی هەیە: دامەزراندنی پەیمانی نادەستدرێژیکردن لە نێوان هەردوولادا.

ئەو ڕۆژنامەیە هۆشداری داوە کە بەبێ ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە، هێرشی داهاتووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران درەنگ یان زوو ڕوودەدات. بە ووتەی هائارێتس، نە کۆماری ئیسلامی توانای بەرگەگرتنی هێرشی بەربڵاوی بۆ سەر ژێرخانەكانی خۆی هەیە، نە ئیسرائیل توانای هەیە تێچووی قورسی شەڕێكی درێژخایەن بدات.
 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە