زێلێنسکی لە سەرووبەندی دانیشتنی ئالاسكا : کاتی کۆتایی هاتنی شەڕە، پێویستە ڕووسیا هەنگاو بنێت

پەیامی کورد ... زێلێنسکی لە سەرووبەندی دانیشتنی ئالاسكا : کاتی کۆتایی هاتنی شەڕە، پێویستە ڕووسیا هەنگاو بنێت
زێلێنسكی، سەرۆك كۆماری ئۆكراین، لە سەروبەندی کۆبوونەوەی هەستیاری نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادێمیر پووتین لە ئالاسكا، خوازیاری کۆتایی هاتن بە شەڕ و هەنگاوی پێویست لە لایەن ڕووسیاوە بوو.
زێلێنسکی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، هیوای خواستووە کە دانیشتنەكە بتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ گەیشتن بە "ئاشتییەکی دادپەروەرانە" و ئەنجامدانی دانووستانی سێ قۆڵی لە نێوان سەرکردەکانی ئۆکراین ، ئەمریکا و ڕووسیا.
بە جەختکردنەوە لەسەر ئامادەیی ئۆکراین بۆ هاوکاری، ووتی : ئێمە لەسەر پشتیوانی ئەمریکا حیساب دەکەین و وەک هەمیشە ئامادەین بۆ ئەم ڕێگایە هەنگاو بنێین.





