ترامپ لە گفتوگۆی لەگەڵ فۆکس نیووز : دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناوبرد؛ ئەگەری هێرشێکی دیکە هەیە

ترامپ لە گفتوگۆی لەگەڵ فۆکس نیووز : دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناوبرد؛ ئەگەری هێرشێکی دیکە هەیە
پەیامی کورد   ...   ترامپ لە گفتوگۆی لەگەڵ فۆکس نیووز : دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناوبرد؛ ئەگەری هێرشێکی دیکە هەیە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز، دوای دیدار لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەم دوایی یەی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل، دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان، لەوانە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانیان “بەتەواوی لەناوبردووە یان زیانێکی زۆریان پێگەیاندووە".

ترامپ بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە "ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەی سەربازی بوو"، زیادی کرد: کۆتایی ئەم ململانێیە بە دڵنیایی نازانم و ئەگەر ئێران هەوڵی دووبارە بونیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، هێرشەکانی داهاتوو "زۆر خێراتر و بەرفراوانتر" ئەنجام دەدرێن.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل باس لەوە دەکەن کە ژێرخانی ئەتۆمی ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە ماوەی چەند مانگێک دا دووبارە دەست پێ بکرێتەوە.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە