نامەی میلانیا ترامپ بۆ پووتین : سەرۆکی بەڕێز، بە واژوویەک پێکەنین بۆ منداڵەکان بگەڕێنەوە

پەیامی کورد ... نامەی میلانیا ترامپ بۆ پووتین : سەرۆکی بەڕێز، بە واژوویەک پێکەنین بۆ منداڵەکان بگەڕێنەوە
بەپێی هەواڵێکی فۆکس نیووز، میلانیا ترامپ نامەیەکی بۆ ڤلادێمیر پووتین ناردووە و داوای لێکردووە پارێزگاری لە "منداڵان و نەوەکانی داهاتووی جیهان" بکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی ٢٠٢٣ فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ بەڕێز پووتین دەرکرد بە تۆمەتی ئەنجام دانی تاوانی جەنگ بەهۆی دیپۆرتکردنەوە و گواستنەوەی نایاسایی منداڵانی ئۆکراین .
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆکس نیووز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێش کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی لە ئالاسکا، بە شێوەیەکی شەخسی نامەکەی گەیاندووەتە ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و بەڕێز پووتین یش دەست بەجێ لەبەردەم شاندەکانی ڕووسیا و ئەمریکا کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون نامەکەی خوێندەوە.
بەپێی دەقی نامەکە کە کۆپییەکی دەست فۆکس نیووز دەستی کەوتووە و بەناونیشانی "نامەی ئاشتی"، خاتوو ترامپ بە "سەرۆکی ئازیز پووتین" قسەی بۆ سەرۆکی ڕووسیا کردووە.
میلانیا ترامپ نووسیویەتی : هەموو منداڵێک چ لە گوندێک یان شارێکی شکۆمەندی ووڵاتێک لەدایک بووبێت، هەمان خەونی بێدەنگ لە دڵی دا هەڵدەگرێت. واتە : خەون بە خۆشەویستی و ئەگەر و سەلامەتی لە مەترسی دەبینن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەرکی ئێمە وەک دایک و باوک پەروەردەکردنی هیوای نەوەی داهاتووە، هەروەها وەک سەرکردە بەرپرسیارییەتی پاراستنی منداڵەکانمان لە ئاسوودەیی چەند کەسێک تێدەپەڕێت.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




