سەرۆکی حێزبۆڵڵای لوبنان هەڕەشە دەکات ئەگەر حکوومەتی لوبنان هەوڵی چەک داماڵینی گرووپەکە بدات، ‘ژیان لە لوبنان لەناو دەچێت’

پەیامی کورد ... سەرۆکی حێزبۆڵڵای لوبنان هەڕەشە دەکات ئەگەر حکوومەتی لوبنان هەوڵی چەک داماڵینی گرووپەکە بدات، ‘ژیان لە لوبنان لەناو دەچێت’
نەعیم قاسم، ڕابەری عێزبۆڵڵا هەڕەشەی لە حکوومەت کرد سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ داماڵینی چەک لە تاقمی تیرۆریستی پەیوەست بە ئێران و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر چەکەکانی ئەو گرووپە بە هێز وەربگیرێن، “ژیان لە لوبنان لەناو دەچێت”.
قاسم هۆشداری دا: “ووڵاتەکە ڕادەستی تووندوتیژییە تێرنەکراوەکانی ئیسرائیل مەکەن” و ئاماژەی بەوەشکرد، تاقمی تیرۆریستی بەڕووی دانووستانەکان دا کراوەیە.
قاسم هۆشداریشی دا لەوەی حێزبۆڵڵا شەڕ بۆ پاراستنی چەکەکانی دەکات و ڕایگەیاند، هەر هەوڵێک بۆ دەست بەسەرداگرتنی زۆرەملێ دەبێتە هۆی نائارامی ناوخۆیی و پێشێلکردنی ئاسایشی نیشتمانی.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




