ترامپ : لەگەڵ پووتین چاوپێكەوتنێكی زۆر كاریگەرمان هەبوو بەلام نەگەیشتینە ڕێككەوتن 

ترامپ : لەگەڵ پووتین چاوپێكەوتنێكی زۆر كاریگەرمان هەبوو بەلام نەگەیشتینە ڕێككەوتن 
پەیامی کورد   ...   ترامپ : لەگەڵ پووتین چاوپێكەوتنێكی زۆر كاریگەرمان هەبوو بەلام نەگەیشتینە ڕێككەوتن 

 لە دوای سەردانی سەرۆککۆماری ڕووسیا بۆ ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ووتی: "لەو چاوپێکەوتنەدا بەرەوپێش چوونێکی باشمان هەبوو بەڵام لە سەر کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین نەگەشتینە ئاکام".

ترامپ هەروەها ووتی; لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، لەسەر چەندین بابەتی دیکە ڕێک کەوتوون کە هەندێکیان گرینگن و جەختیشی کردووەتەوە کە تا کاتێک بەتەواوەتی لەگەڵ پووتین ڕێک نەکەون، هیچ ڕێککەوتننامەیەک لە ئارادا نابێت.

هەروەها پووتین، هیوای خواست ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ ترامپ، دەسپێکی خاڵێکی وەرچەرخان بێت بۆ چارەسەری کێشەی ئوکراین و پتەوبوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا.

پووتین باسی لە "لێک تێگەیشتن" لەگەڵ ترامپ کرد و ووتی: "هیوادارم ئوکراین و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی بەرنامەکان تێک نەدەن".

جەختیشی کردەوە کە دەبێت لە سەر بابەتی شەڕ لەگەڵ ئوکراین بەدواداچوون بۆ "بنچینە"ی کێشەکان بکرێت و ڕێگە بە ئەندام بوونی ئوکراین لە "ناتۆ" بگیردرێت.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە