IDF دەڵێت دەیان "ئامانجی تیرۆریستی" لە هێرشێکی نوێدا بۆ سەر گەڕەکەکانی شاری غەززە لەناوچوون

پەیامی کورد ... IDF دەڵێت دەیان "ئامانجی تیرۆریستی" لە هێرشێکی نوێدا بۆ سەر گەڕەکەکانی شاری غەززە لەناوچوون
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دەیان "ئامانجی تیرۆریستی" لە هێرشێکی نوێدا بۆ سەر زەیتون، لە جەرگەی شاری غەززە، لەناوچوون. هێرشەکە سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستی پێکرد، پێش ئۆپراسیۆنێکی گەورە کە پلانی بۆ دانرابوو بۆ گرتنەوەی ئەو شارە، کە لە ئێستادا بە مەزەندەکردنی یەک ملیۆن فەلەستینی نیشتەجێ یە. سوپا ووتی سەربازەکان پێشڕەوی دەکەن بۆ سەر زەیتون بۆ "پاککردنەوەی تەقەمەنی و نەهێشتنی تیرۆریستان"؛ هێزەکانی بەرگری ٧ کیلۆمەتری تونێلەکانی حەماسیان بە چیمەنتۆ داخست؛ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە مانگی ئایارەوە هەزار و ٧٦٠ کەس کە بۆ وەرگرتنی هاوکاری چوونەتە ئەوێ، کوژراون.
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دەیان "ئامانجی تیرۆریستی" لە هێرشێکی نوێدا بۆ سەر زەیتون، لە جەرگەی شاری غەززە، لەناوچوون. هێرشەکە سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستیپێکرد، پێش ئۆپراسیۆنێکی گەورە کە پلانی بۆ دانرابوو بۆ گرتنەوەی ئەو شارە، کە لە ئێستادا بە مەزەندەکردنی یەک ملیۆن فەلەستینی نیشتەجێیە.
ئۆپراسیۆنە نوێیەکەی گەڕەکی زەیتون دوای ئەوە دێت کە کابینەی ئەمنی ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستبەسەرداگرتنی گەورەترین شاری لە خاکی فەلەستین دوای 22 مانگ شەڕ لە غەززە کە بووەتە هۆی درووستبوونی دۆخێکی مرۆیی ترسناک لە ناوچەی گەمارۆدراو.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




