ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانی لوبنان

ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانی لوبنان

پەیامی کورد -     لە باشووری لوبنان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕویدا.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە شارۆچکەی یارونی سنووریی حەفارەیەکی کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە. فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان بۆمبێکی دەنگی لە نزیک شوانێک لە جەرگەی شێبادا فڕێدایە خوارەوە، دواتر بۆمبی دووەمی بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا دا کە هەمان بەیانی کردبوویە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ماتۆڕسکیلێکی بە دوو مووشەکەوە لەسەر ڕێگای ئایتارون- ئایناتا کردە ئامانج وبووە هۆی مردنی پۆلیسی شارەوانی یوسف .م.

لە هەمان کاتدا فڕۆکە سیخوڕیەکانی ئیسرائیل بە چڕی لە بەرزاییە نزمەکاندا بەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زاوتەر، یەحمور، ئارنون، نەباتیە، ئایناتا و ئایتاروندا دەفڕین. هەروەها بە بەکارهێنانی چەکی دۆشکە لە پێگەی ڕەحێبەوە بەرەو جەرگەی عەیتە ئەلشەعب، تەقەیانکرد.

 


لینا ڕەشید / لوبنان

ئەم بابەتە 320 جار خوێندراوەتەوە