سەرۆکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان: (هەسەدە) دەبێتە نموونەیەکی پێشکەوتوو بۆ سوپای داهاتووی سوریا

سەرۆکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان: (هەسەدە) دەبێتە نموونەیەکی پێشکەوتوو بۆ سوپای داهاتووی سوریا


پەیامی کورد- ڕەقە
ڕۆهلات عەفرین، سەرکردە لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هەموو پێکهاتە سەربازییەکانییەوە، "نموونەیەکی پێشکەوتوو دەبێت بۆ سوپای داهاتوو لە سوریا، توانای پاراستنی وڵاتەکەی هەبێت".
ئەمەش لە میانی وتارێکیدا بوو کە لە شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی هەڤرین خەڵەف سکرتێری گشتی پارتی سوریای داهاتوو لە شاری ڕەقە پێشکەشی کرد.
عەفرین پابەندبوونی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و هەسەدە بە پاراستنی ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و گەلانی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە "ئەزموونی هێزەکانی سوریای دیموکرات نوێنەرایەتی نموونەیەکی دیموکراسی دەکات کە سوپای نیشتمانی داهاتووی سوریا لەسەری بنیات بنرێت".

ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە