هۆشداری ئەورووپا بە کۆماری ئیسلامی : چالاككردنی میکانیزمی ماشە، گەمارۆگەلی زیاتری دارایی و نەوت لە چاوەڕوانی تاران دا

هۆشداری ئەورووپا بە کۆماری ئیسلامی : چالاككردنی میکانیزمی ماشە، گەمارۆگەلی زیاتری دارایی و نەوت لە چاوەڕوانی تاران دا
پەیامی کورد   ...   هۆشداری ئەورووپا بە کۆماری ئیسلامی : چالاككردنی میکانیزمی ماشە، گەمارۆگەلی زیاتری دارایی و نەوت لە چاوەڕوانی تاران دا

ووڵ ستریت ژۆرناڵ، لە شیکارییەکدا هۆشداری داوە کە ئەگەر ئەورووپا میکانیزمی ماشە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران چالاک بکات، ئەوە ووڵاتەکە ڕووبەڕووی گەمارۆگەلی زیاتری دارایی، دابەزینی بەرچاوی هەناردەکردنی نەوت و ئاستەنگی یاسایی جیددی بۆ وەبەرهێنانی خاریجی دەبێتەوە.

ئەم بڵاوکراوەی تایبەت بە لایەنی بەرگری و ئەمنیەتی باسی لەوە کردووە کە سێ ووڵاتی ئەورووپایی تا کۆتایی مانگی ئاگۆست (نزیکەی دوو هەفتە) مووڵەتیان بە ئێران داوە بۆ ئەوەی بۆ دانووستان و ڕێککەوتن لەگەڵ ڕۆژئاوا بگەڕێتەوە. تەنانەت ئەورووپا پێشنیاری درێژکردنەوەی سنووردارکردنی ئەم وادەیەی بۆ دەستپێکردنی دانووستانی ڕاستەوخۆی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا هێناوەتە بەرباس، بەڵام تاران هێشتا وڵامی ئەم پێشنیارەی نەداوەتەوە.
 

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە