ترامپ و تیمی سیاسەتی دەرەوەی لە کەمپی دەیڤد کۆبوونەوەیەکی نهێنی سەبارەت بە ئێران و غەززەیان ئەنجامدا

ترامپ و تیمی سیاسەتی دەرەوەی لە کەمپی دەیڤد کۆبوونەوەیەکی نهێنی سەبارەت بە ئێران و غەززەیان ئەنجامدا
پەیامی کورد   ...   ترامپ و تیمی سیاسەتی دەرەوەی لە کەمپی دەیڤد کۆبوونەوەیەکی نهێنی سەبارەت بە ئێران و غەززەیان ئەنجامدا

ئاکسیووس بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە سەرۆک و تەواوی تیمی باڵای سیاسەتی دەرەوە چەند کاتژمێرێکیان لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی بەسەر بردووە و تاوتوێی ستراتیژی واشینتۆن یان کردووە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیووس بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی ئاگاداری دیکە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە تەواوی تیمی باڵای سیاسەتی دەرەوەی خۆی لە کەمپ دەیڤد کۆکردووەتەوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ستراتیژی واشینتۆن یان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران و شەڕی غەززە تاوتوێ کردووە.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ئاکسیووسی ڕاگەیاند، ترامپ پێی وایە هەردوو پرسەکە (بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و شەڕی غەززە) پێکەوە گرێدراون و بەشێکن لە واقیعێکی ناوچەیی کە بەنیازە لە قاڵب بدات!

بە ووتەی بەرپرسانی ئەمریکا، کۆبوونەوە نافەرمییەکەی کەمپ دەیڤد چەندین ئەجێندای سیاسی لەخۆگرتبوو، جگە لە ترامپ، دیدارەکەی پەیوەندیدار بە ئێران و غەززەوە، جێگری سەرۆکی ووڵاتەکەی، جەی توولسی گابارد و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا.

دۆناڵد ترامپ دوێنێ بەبێ ئەوەی ووردەکارییەکانی کۆبوونەوەکان بخاتەڕوو، ووتی “ژەنەڕاڵ و دەریاوانەکانی” سوپای ئەمریکاش ئامادەی کۆبوونەوەکان بوون. بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای تیمی سیاسەتی دەرەوەی ترامپ لە کەمپ دەیڤد ڕێگەیان پێداوە بۆ ماوەیەکی درێژ کۆببنەوە و تاوتوێی ئەم پرسانە بکەن.

ئاکسیووس هەروەها بانگەشە کردووە کە بەپێی کۆشکی سپی، وادەی سەرەتایی ترامپ بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ تاران لە پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە کۆتایی دێت، هەرچەندە لە ئێستادا لایەنەکان دەیانەوێت بەردەوام بن لە دانووستانەکان.

دۆناڵد ترامپ لە دوایین لێدوانی خۆیدا سەبارەت بە ئێران و دانووستانەکانی نێوان واشینتۆن و تاران بانگەشەی کرد: هەوڵێکی زۆر سەبارەت بە ئێران دەدەین، بەڵام تیمی دانووستانکاریان زۆر تووند و دژوارە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییەکەی ئەم دواییەی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند: لەو وتووێژەی کە لەگەڵ ناتانیاهووم کرد، زۆر پرسمان ورووژاند و بانگەوازەکە بە باشی بەڕێوەچوو.

سەرۆکی ئەمریکا زیادی کرد: لەگەڵ ناتانیاهوو پرسی ئێران و پرسەکانی دیکەیان تاوتوێ کردووە. ترامپ هەڕەشه ئاساییه کانی خۆیشی دووپات کرده وه که ئەگەر ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێران نەبێت، ڕێگای جێگرەوه به کار بهێنێت و بانگە شەی کرد: ئێمه هەوڵ دەدەین لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن بکەین بۆ ڕێگری کردن له مردن و له ناوچوون.

ئاکسیۆس پێشتر بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە "خولی شەشەمی دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە ئۆسلۆ یان یەکشەممە لە مەسقەت بەڕێوەدەچێت".

ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە