تیرۆر ئالارم ؛ پووتین داڕێژەری هێرشەکانی سەر ئیسرائیل ە
پەیامی کورد ... تیرۆر ئالارم ؛ پووتین داڕێژەری هێرشەکانی سەر ئیسرائیل ە
تیرۆر ئالارم، میدیایەکی ناحکوومی ئیسرائیلی یە و لە بواری دژە تیرۆر و هەواڵی سەربازیدا کاردەکات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەقێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی؛
لە كاتێكدا ململانێی نێوان ئیسرائیل و بریکارەکانی ئێران لە دووەمین ساڵی خۆیدا بەردەوامە، بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە پووتین داڕێژەری ڕاستەقینەی پشت هەموو هێرشەکانی سەر دەوڵەتی یەهوودییەكانە.
ئەو مووشەکانەی کۆماری ئیسلامی کە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون، بە سیستەمی مانگی دەستکردی گلۆناسی ڕووسی تەیار کرابوون. ئیسرائیل دڵنیایە لەوەی كە ڕووسیا باجێکی قورس دەدات.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە