تێمی برۆس : پێویستە خامنەیی سوپاسگوزاری ترامپ بێت کە نەیهێشت بە ڕیسوایی بمرێت

پەیامی کورد ... تێمی برۆس : پێویستە خامنەیی سوپاسگوزاری ترامپ بێت کە نەیهێشت بە ڕیسوایی بمرێت
لە درێژەی سووكایەتی ئاشکرای واشینتۆن لە دژی کۆماری ئیسلامی، تێمی بروس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز ڕوو لە ڕێبەرانی ڕێژیم ووتی: “کۆماری ئیسلامی دەبێ تێبگات لە چ دۆخێكدایە، تا دەرك بكات چ بژاردەگەلێك لە پێشیدایە”.
برۆس بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ووتی: ترامپ هەر لە سەرەتاوە بە ڕوونی وتوویەتی کە ئامادەیە بۆ دانووستان، بەڵام نە باج دەدەین و نە پەلەمانە. تۆپەکە لە گۆڕەپانی ڕێژیم دایە.
ئەمە لە کاتێکدیە پێشتر ترامپ، بە ئاشکرا ڕایگەیاندبوو کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا وێران بوون و پێویستە خامنەیی سوپاسی خودا بکات کە هێشتا لە ژیاندایە.
ترامپ لە پەیامێکدا لە ترووس، نووسیویەتی:
"من دەمزانی خامنەیی لە کوێیە. بەڵام نەمهێشت بیکوژن، من ئەوم لە مردنێکی ناشیرین و ڕسواكەر ڕزگار کرد، پێویست ناکات سوپاسی من بکات، بەڵام پێویستە ڕاستییەکان بزانێت!"





