دەست بەسەرکردنی هەرزەکارێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە ئیسرائیل بە هۆی هاوکاری لەگەڵ بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی

دەست بەسەرکردنی هەرزەکارێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە ئیسرائیل بە هۆی هاوکاری لەگەڵ بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی
پەیامی کورد   ...   دەست بەسەرکردنی هەرزەکارێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە ئیسرائیل بە هۆی هاوکاری لەگەڵ بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی

پۆلیسی ئیسرائیل هەرزەکارێکی تەمەن ١٣ ساڵی بە هۆی هاوکاری لەگەڵ بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی دەست بەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی وای نێت، ئەو هەرزەکارە لە ڕێگەی ئەپی تێلێگرامەوە لەگەڵ بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی پەیوەندی هەبووە و لە بەرامبەر پارەدا ئەرکی وەک دیوارنووسی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی تەلئەڤیڤ ئەنجام داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی داوایان لێکردبوو کە وێنەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی قوبە ئاسنین بگرێت، بەڵام ناوبراو پابەند نەبووە بەو داوایە.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە