زیادکردنی توانای هێڵی پەیوەندی کارەبای عێراق و تورکیا بۆ ٦٠٠ مێگاوات

زیادکردنی توانای هێڵی پەیوەندی کارەبای عێراق و تورکیا بۆ ٦٠٠ مێگاوات
پەیامی کورد   ...   زیادکردنی توانای هێڵی پەیوەندی کارەبای عێراق و تورکیا بۆ ٦٠٠ مێگاوات

وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند، له هەینی ٦ی ٦ی ن٢٠٢٥ ەوە دەست پێدەکات، توانای هێڵی پەیوەندی کارەبای عێراق و تورکیا له 300 مێگاواته وه بۆ 600 مێگاوات زیاد دەکات.
"زیاد عەلی فادل"، وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند: لە هەینیەوە، توانای هێڵی پەیوەندی عێراق-تورکیا کە پێشتر 300 مێگاوات بووە، بۆ 600 مێگاوات بەرزدەبێتەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، عەلی فازڵ ڕایگەیاند: هێڵی "جەزرە-کەسەک" 600 مێگاوات دەگوازێتەوە بۆ تۆڕی نیشتمانی، و ئەم زیادکردنەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیرکردن و باشترکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە پارێزگاکانی باکووری نەینەوا و کەرکوک و سەڵاحەدین.

وەزیری کارەبای عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە: وەزارەتی کارەبا مەرجە تەکنیکییە پێویستەکانی تەواوکردووە بۆ هەڵمژینی ئەم زیادبوونە لە هێڵی پەیوەندی کردن، ئێمەش تەنها پارەی ئەو شتانە دەدەین کە لەڕاستیدا بەکاری دەهێنین، ئەمەش دەبێتە هۆی درووست بوونی نەرمی ئابووری و ڕێگری لە بەفیڕۆدانی دارایی.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە