سزای چەند بەرپرسێکی بەرنامەی مووشەکی ئێران لە لایەن ئوسترالیاوە

سزای چەند بەرپرسێکی بەرنامەی مووشەکی ئێران لە لایەن ئوسترالیاوە
پەیامی کورد   ...   سزای چەند بەرپرسێکی بەرنامەی مووشەکی ئێران لە لایەن ئوسترالیاوە

وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی لە کاردانەوە بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل، پێنج بەرپرسی بەرنامەی مووشەکی ئێرانی گەمارۆ و سزا دا.

پێنی وانگ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ووتی، بە پشت بەستن بەو سزایانە، دوو بەڕێوبەر و بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی فڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی، بەڕێوەبەری گرووپی پیشەسازی " باقری" و بەڕێوبەری بازرگانی گرووپی پیشەسازی "هێمەت "، چوونە ناو لیستی گەمارۆوەکانی ئوسترالیا و سەروەت و سامانەکانیان بلۆکە دەکرێت.

ئەم کردەوەیە دوای ئەوە هات کە ئەمریکا، یەکیتی ئەورووپا و بەریتانیا، لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل، سزای هاوشێوەیان بەسەر ژمارەیەک کەس لە بەرنامە نیزامییەکانی ئێران دا سەپاند.

پێنی وانگ هێرشە مووشەکییەکانی ١٠ی ڕەزبەری ئێران بۆ سەر ئیسرائیلی بە خاڵی دەستپێکی شەڕێکی بەرفراوانتری ناوچەیی زانی و وتی: بەرنامەی مووشەکی ئێران ئێستا هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی ناوچە و هەموو جیهانە.