سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بارەگای ئەرکانی گشتی سوپای سووریا و وەزارەتی بەرگری لە دیمەشق کردە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بارەگای ئەرکانی گشتی سوپای سووریا و وەزارەتی بەرگری لە دیمەشق کردە ئامانج.
پەیامی کورد   ...   سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بارەگای ئەرکانی گشتی سوپای سووریا و وەزارەتی بەرگری لە دیمەشق کردە ئامانج.

چاودێران پێیان وایە ئەم هێرشە ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا کە لەمە زیاتر نابێت لە سوەیدا درێژە بە هێرشەکانی بدات.

هەر لەم پەیوەندییەدا، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی گرژییەکان لە باشووری سووریا، بەتایبەتی لە پارێزگای سوەیدا، هۆشداریدا لەوەی "دەبێت حکوومەتی سووریا دەست بەرداری درووزەکانی سوەیدا بێت و هێزەکانی لەم ناوچەیە بکشێنێتەوە".

کاتز لە بەیاننامەیەکدا ووتی: کۆمەڵگەی درووزەکانی سووریا بە تەنیا جێ ناهێڵین، دەبێت ڕێژیمی سووریا بزانێت کە بەردەوامی ئامادەبوونی سەربازی لە سوەیدا لەگەڵ ووڵامێکی یەکلاکەرەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

هەروەها ڕایگەیاند: "تا كاتێك هێزەكانی دەوڵەتی سووریا لە سوەیدا نەكشێنەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل ناوەستن".
 

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە