سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر ژێرخانی گواستنەوەی چەکەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر سنووری سووریا و لوبنان

سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر ژێرخانی گواستنەوەی چەکەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر سنووری سووریا و لوبنان
پەیامی کورد   ...   سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر ژێرخانی گواستنەوەی چەکەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر سنووری سووریا و لوبنان

بەرەبەیانی هەینی، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، دامەزراوەیەکیان لە دەروازەی جەنتا کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان کردە ئامانج، کە بۆ گواستنەوەی چەک بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا بەکارهاتبوو.

سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە حیزبۆڵڵای لوبنان یەکەی ٤٤٠٠ی خۆی کە بەرپرسە لە بە قاچاغ بردنی چەک لە ئێران و بریکارەکانی بۆ ناو لوبنان بۆ پتەوکردنی کۆگای چەکەکانی و چەندین ڕێڕەوی بەدرێژایی سنووری سووریا و لوبنان دامەزراندووە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ قورسترکردنی مەرجەکانی گواستنەوەی چەک لە سووریاوە بۆ لوبنان و سنووردارکردنی چالاکییەکانی حیزبۆڵڵایە.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە