میدیاکان هەواڵی دەستگیرکردنی فەرماندەی دادگای مەیدانی زیندانی سەیدنایان لە سووریا بڵاوکردەوە
پەیامی کورد ... میدیاکان هەواڵی دەستگیرکردنی فەرماندەی دادگای مەیدانی زیندانی سەیدنایان لە سووریا بڵاوکردەوە
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە لەندەن ە، شەوی پێنجشەممە، دەستگیرکردنی ژەنەڕاڵ محەمەد کانجۆ حەسەن، سەرۆکی دادگای مەیدانی زیندانی سەیدنای ڕاگەیاند.
ئەم ژەنەراڵە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە کە کۆنترۆڵی سووریایان بەدەستەوەیە، لە زێدی خۆی لە گوندی خەربە ئەلموزە لە پارێزگای تەرتووس لە باکوری ڕۆژئاوای سووریا دەستگیرکراوە.
کۆنجۆ حەسەن یەکێک بوو لە بەرپرسە ئەمنییە گرینگەکانی حکوومەتی پێشووی سووریا و لە ماوەی ڕابردووشدا پۆستی وەک بەڕێوبەری دادگای سەربازی و سەرۆکی دادگای مەیدانی هەبووە.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە