چین سزای بەسەر ٧ کۆمپانیای سەربازی ئەمریکی دا سەپاند
پەیامی کورد ... چین سزای بەسەر ٧ کۆمپانیای سەربازی ئەمریکی دا سەپاند
دوابەدوای هاوکارییە سەربازییەکانی ئەم دوایی یەی ئەمریکا بۆ تایوان، حکوومەتی چین ٧ کۆمپانیای سەربازی ئەمریکی، کەنەدا و ئوسترالیا لەگەڵ کارگێڕەکانیان سزا داوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک لە گڵۆباڵ تایمز ڕۆژی هەینی، ماو نینگ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە ڕێگای جیابوونەوەی تایوان بە بنبەست کۆتایی دێت، هەروەها هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ جیابوونەوەی ئەم دوورگەیە تا... چەکدارکردنی تایپە تەنها لەسەر حیسابی خۆیان کۆتایی دێت و دەرئەنجامەکانی لێدەکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد : ئەو بڕگانەی پەیوەندییان بە چینەوە هەیە لە یاساکانی ئەمریکادا پڕن لە عەقڵیەتی جەنگی سارد و لایەنگری ئایدیۆلۆژی کە ڕاستییەکان دەشێوێنن و زیادەڕەوی لە "هەڕەشەی چین" دەکەن و هاوکارییە سەربازییەکان بۆ تایوان بەکاردەهێنن وەک بیانوویەک بۆ زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکانی ئەمریکا و پاراستنی ئەم ووڵاتە هەژموون ئەو بەکارهێنانانەی کە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدەن.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەم دوایی یانەدا یاسای بەرگری نیشتمانی ساڵی ٢٠٢٥ی واژوو کرد کە بە شێوەیەکی جیددی بنەمای یەک چین و سێ بەیاننامەی هاوبەشی نێوان هەردوو ووڵات پێشێل دەکات.
هەروەها ماو درێژەی بە لێدوانەکەی دا و ڕایگەیاند کە بە پشت بەستن بە مادەکانی ٣، ٤، ٥، ٦، ٩ و ١٥ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆ دەرەکییەکانی کۆماری گەلی چین، پێکەن بڕیاریدا ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی ٧ کۆمپانیا بگرێتەبەر، لەوانە کۆمپانیای Saronic سارۆنیک تەکنۆلۆژی )، ڕەیتۆنی کەنەداRaytheon ، ڕەیتۆنی ئوسترالیا Raytheon، ئایرکۆم Aerkomm و ئۆشنێرینگ ئینتەرناشناڵ Oceaneering و بەرپرسە باڵاکانی هەریەکەیان وەریگرتووە
ئاماژەی بەوەش کرد: سەرجەم موڵک و ماڵە جووڵاو و نەجووڵاوەکانیان و سەروەت و سامانی تریشیان لە ناوخۆی چین بلۆک دەکرێت. هەموو ڕێکخراو و کەسانی ناو چین قەدەغە دەکرێن لە ئەنجامدانی مامەڵە و هاوکاری و چالاکییەکانی تر لەگەڵ ئەو کۆمپانیا و بەرپرسانە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ووتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی چین جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەمریکا ڕوانگەیەکی بابەتیانە و لۆژیکیانە لەبارەی پەرەپێدانی پەکین و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات بگرێتەبەر و خۆی لە جێبەجێکردنی بڕگە نەرێنییەکانی یاسا پەیوەندیدارەکان بەدوور بگرێت. هه ڕوه ها خۆتان به دوور بگرن له گرتنه به ڕی کرده وه یان لێدوانی که زیان به به ڕژه وه ندییه کانی چین بگه یه نن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە چین بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییە ئەمنییەکان و گەشەپێدانی بە توندی.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە