سەرۆک وەزیرانی عێراق : لە چەك داماڵینی گرووپە چەكدارەكان دەبێ لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بكرێت
پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی عێراق : لە چەك داماڵینی گرووپە چەكدارەكان دەبێ لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بكرێت
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز سەبارەت بە فشارە جیهانییەکان بۆ داماڵینی چەک لە هێزەکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامی، وەک حیزبۆڵڵا، ڕایگەیاند، بارودۆخی عێراق لە لوبنان جیاوازە.
ڕوونیشی کردەوە، حکوومەتی عێراق خەریكی ئامادەكردنی پلانێکە بۆ ئەوەی گرووپە چەکدارە نایاساییەکان چەكەكانیان ڕادەست بكەن، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەو كارە پێویستە هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بكرێت.
سوودانی هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لە عێراقدا تەنها دامودەزگا فەرمی و حکوومیەکان مافی بڕیاردانیان لەبارەی شەڕ و ئاشتی هەیە و هیچ گرووپ و لایەنێک ناتوانێ ووڵات بکێشێتە ناو شەڕ و ململانێیەوە.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە