سەفەری وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ واشینتۆن

پەیامی کورد ... سەفەری وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ واشینتۆن
سەفەری وەزیری بەرگری ئیسرائیل بۆ واشینتۆن؛ گفتوگۆ دەربارەی کۆماری ئیسلامی و میحوەری خراپەی ڕێژیم
لە دوای زیادبوونی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەوی چوارشەممە ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەفەر بۆ واشینتۆن دی سی دەكات و لەگەڵ پیت هێگست وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەوەری دیدارەکه سەبارەت بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی، بەرنامەی ئەتۆمی تاران، جمووجۆڵی حووسییەکان له یەمەن، هەروەها پرسی ستراتیژی نیزامی و چەکداری نێوان هەردوو ووڵات دەبێت.





