فەرەنسا گەڕاندنەوەی ژنان و منداڵانی لە کەمپەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند

فەرەنسا گەڕاندنەوەی ژنان و منداڵانی لە کەمپەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند


پەیاما کورد- حەسەکە
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی دوێنێ سێشەممە، گەڕاندنەوەی سێ ژن و دە منداڵی فەرەنسی ڕاگەیاند کە لە کەمپەکانی نیشتەجێبوونی خێزانی ئەندامانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوون.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دە منداڵە ڕادەستی خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی کراون، هاوکات ئەو سێ ژنە ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ڕێوشوێنی پێویست.
داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا بۆ ساڵی ٢٠١٦ ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ٦٥٠ هاوڵاتی فەرەنسی کە ٢٥٠یان ژن بوون، بۆ پەیوەندیکردن بە بەرەی نوسرە و داعش گەشتیان بۆ سوریا و عێراق کردووە.
دادستانی دژەتیرۆری فەرەنسا دووپاتی کردەوە کە دوو لە سێ ژنە گەڕاوەکە لەسەر داوای دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەسەر کراون، هاوکات فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژنی سێیەم دەرچووە کە دواتر لەبەردەم دادوەر ئامادە دەبێت بۆ دانیشتنێک کە لەوانەیە تۆمەتی بۆ دەربکرێت.

ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە