لە عەفرین شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون لەلایەن ئاوارەکانەوە دوای گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان وێران کرا

لە عەفرین شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون لەلایەن ئاوارەکانەوە دوای گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان وێران کرا


پەیاما کورد- عەفرین
لەچەند سەرچاوە خۆجێییەکان دوێنێ سێشەممە لەشاری عەفرین ڕاگەیاندووە، دانیشتوانی شارۆچکەی "ئەمەل" کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ بە پارەی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگیی تورکیا دروستکراوە، دوای ڕۆشتنیان و گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە تەواوی لەناویان بردووە.
ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستەڕوو، ئەو شوێنە نیشتەجێبوونە لە دارستانێکی سەر چیای قەزقاڵی، نزیک ڕێگای نێوان گوندەکانی کفری سەفرە و حاج حەسەنلی لە ناحیەی جەندەیریس لە لادێی عەفرین دروستکراوە.
ڕوونیشیان کردەوە کە سەدان دار سنەوبەر بە تەواوی بڕدراون بۆ دروستکردنی ئەم شوێنە نیشتەجێبوونە، کە هەزاران خێزانی ئاوارە لە لادێکانی ئیدلب لێ نیشتەجێ بوون.

ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە