لە شاری ئێوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی ڕووداوی كارەوە كرێكارێك گیانی لە دەست دا.

لە شاری ئێوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی ڕووداوی كارەوە كرێكارێك گیانی لە دەست دا.
پەیامی کورد   ...   لە شاری ئێوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی ڕووداوی كارەوە كرێكارێك گیانی لە دەست دا.

ئەو كرێكارە تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە ،لە كەرتی بیناسازی دا كاری كردووە و لە نهۆمی دووەمی بیناكەوە كەوتووەتە خوارەوە و دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە.

لە ماوەی نزیك بە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە سێیەم كرێكارە لە پارێزگای ئیلام بەهۆی ڕووداوی كار و نەبوونی كەل وپەلی خۆپارێزییەوە گیان لە دەست دەدات.

بەشێك هۆكاری ئەمە بۆ كەمتەرخەمی وەزارەتی كار دەگەڕێننەوە كە چاودێری بەسەر پڕۆژەكان ەوە ناكات و خاوەنكار ناچار ناكات كەلوپەلی خۆپارێزی بۆ كرێكارەكان دابین بكات.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە