موحسین ڕەزایی : چیتر خاڵێکی نهێنی و شاراوە و دەرەوەی مەودا و سەلامەت لە خاکە داگیرکراوەکاندا نییە

پەیامی کورد ... موحسین ڕەزایی : چیتر خاڵێکی نهێنی و شاراوە و دەرەوەی مەودا و سەلامەت لە خاکە داگیرکراوەکاندا نییە
موحسین ڕەزایی، لە ووڵامی گواستنەوەی بەڵگەنامە ئەتۆمییەکان لە ئیسرائیل ەوە بۆ ئەو ووڵاتە، ڕایگەیاند: چیتر خاڵێکی نهێنی و شاراوە و دەرەوەی مەودا و سەلامەت لە خاکە داگیرکراوەکان دا نییە!
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵی ئێران ٢٤، موحسین ڕەزایی، ئەندامی ئەنجوومەنی تێگەیشتنی ئیستحقاقی، لە تویتێک دا لە ووڵامی ئۆپراسیۆنی گەورەی هەواڵگری ئێران لە دژی ئیسرائیل جەختی کرد: چیتر خاڵێکی نهێنی، شاراوە، لە دەرەوەی مەودا و ئەمن لە ناوچە داگیرکراوەکاندا نییە!
شایانی باسە کە دوێنێ وەزیری ئیتلاعات بە ڕاگەیاندنی ووردەکارییەکانی ئۆپراسیۆنێکی فرە چین و ئاڵۆز، ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئیتلاعاتی و هەواڵگری ئەو ووڵاتە گەنجینەیەکی گەورەی بەڵگەنامە و داتای نهێنی لە ئیسرائیل یان دەست کەوتووە. چەند خولەکێک لەمەوبەر سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بەیاننامەیەکی فەرمی و ڕەهەندە ستراتیژییەکانی ئەم ئۆپراسیۆنەی ڕوون کردەوە و جەختی لە ڕۆڵی خۆی لە تەواوکردنی سووڕی ئیتلاعات-ئۆپراسیۆنی کۆماری ئیسلامی کردەوە.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




