ناتانیاهوو : لە بەئامانج گرتنی سەرکردەکانی حەماس شکست مان نەهێنا

ناتانیاهوو : لە بەئامانج گرتنی سەرکردەکانی حەماس شکست مان نەهێنا
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : لە بەئامانج گرتنی سەرکردەکانی حەماس شکست مان نەهێنا

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر، شکستمان نەهێناوە، ئەو لێدوانەی ناتانیاهوو لەکاتێکدایە کە حەماس ڕایگەیاندبوو : ئیسرائیل لە هەوڵی کوشتنی سەرکردەکانیان شکستی هێناوە.

دووشەممە، بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەمیانەی پێشوازی لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند : ئیسرائیل لە کوشتنی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر سەركەوتوو بوو، پابەندیش دەبن بە گەڕاندنەوەی تەوای بارمتەکان و هەموو ئەوانەشی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەست داوە.  ڕوو لە مارکۆ ڕۆبیۆش ووتی; هاتنت پەیامێکە لەوەی ئەمریکا بۆ شەڕی تیرۆر لەگەڵ ئیسرائیل دەوەستێت، ووتی : ئیسرائیل باشترین هاوڕێی لەکۆشکی سپی هەیە، بۆ ئیسرائیلیش هاوپەیمانێکی لە ئەمریکا باشتر نییە.
ناتانیاهۆ گوتی: بڕیاری هێرشکردنە سەر حەماس لە قەتەر، بڕیارێکی ئیسرائیلی بوو، بۆیە ئامادەیی ئەوەی هەیە باجەکەی بدات، هێرشەکەش پەیامێک بوو بۆ حەماس، سەرکردەکانیش لەهیچ شوێنێک پارێزراو نین.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، ڕووخاندن و تەقاندنەوەی باڵەخانە و تاوەرەکانی غەززە لەبەر ئەوەیە، بووەتە پەناگەی چەکدارانی حەماس، ووتیشی : ئامانجمان ئەوەیە چەک بەدەست حەماس ەوە نەهێڵین و ڕێگە نەدەین چەکیشی بەدەست بگات، یان درووستی بکات، هەروەها ووتی : ئامانجمان ئەوەیە حکوومەتی کاتی لە غەززە درووست بکەین.
 

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە