وەزیری دەرەوەی چین داوا لە ئەمریکا دەکات ووریا بێت لە پرسەکانی تایوان

وەزیری دەرەوەی چین داوا لە ئەمریکا دەکات ووریا بێت لە پرسەکانی تایوان
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی چین داوا لە ئەمریکا دەکات ووریا بێت لە پرسەکانی تایوان

وەنگ یی وەزیری دەرەوەی چین له پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ هاوتا ئەمریکییەکەی جەختی کردەوه که واشینتۆن پێویسته ووریایی خۆی سەبارەت بە ئەو پرسانه بخاته ڕوو که کاریگەرییان له سەر بەرژەوەندییه سەرەکییەکانی چین هەیه له نێویان دا تایوان.
بەگوێرەی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی چین، وانگ یی ووتی : لێدوان و کردەوەی نەرێنی ئەم دواییەی ئەمریکا زیانی بە ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی چین گەیاندووە، دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆی چین کردووە و لەبار نییە بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، چین بە توندی دژایەتی ئەمە دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: پێویستە لایەنی ئەمریکی بە تایبەتی وریا بێت لەو پرسانەی کە کاریگەرییان لەسەر بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی چین هەیە، لەوانەش تایوان.

پێکەن تایوان بە بەشێکی لانەدراوی کۆماری گەلی چین دەزانێت و پابەندبوون بە بنەمای "یەک چین" بۆ ئەو ووڵاتانەی دیکە کە دەیانەوێت پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ چین دابمەزرێنن یان بیپارێزن، ناچارییە.

ئەمریکا پابەندە بە پرەنسیپی "یەک چین" و سەرەڕای پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ تایپە لە بوارە جیاجیاکان دا، دان بە سەربەخۆیی تایوان دا نانێت.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە