نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو : ووڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران، "بە پشت بەستن بە پێویستییەكانی ئیسرائیل" دەدرێت

نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو : ووڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران، "بە پشت بەستن بە پێویستییەكانی ئیسرائیل" دەدرێت
پەیامی کورد   ...   نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو : ووڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران، "بە پشت بەستن بە پێویستییەكانی ئیسرائیل" دەدرێت

نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕیارەکان سەبارەت بە پلانەکانی ووڵاتەکەی بۆ ووڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران، "بە پشت بەستن بە پێویستییەكانی ئیسرائیل" دەدرێن.

ئەم لێدوانە دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوکرایەوە، کە تیایدا دوو بەرپرس ڕایانگەیاندووە کە ناتانیاهوو بە جۆ بایدنی وتووە ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر شوێنە ئەتۆمییەکان یان نەوتییەکانی ئێران و پێگە سەربازییەکان دەکاتە ئامانج.

یەکێک لە بەرپرسەکان هەروەها ڕایگەیاندووە کە پلانەکانی ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕێكخراوە. بەڵام نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە: ئێمە گوێ لە هەڵوێست و بیرکردنەوەکانی حکوومەتی ئەمریکا دەگرین، بەڵام بڕیارەکانی کۆتایی لەسەر بنەمای پێویستییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل دەدەین.