هاووڵاتییەکی کورد بە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی بەندیخانەکانی ئێران ەوە تووشی جەڵتە دڵ دەبێت و گیانی لە دەست دەدات

هاووڵاتییەکی کورد بە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی بەندیخانەکانی ئێران ەوە تووشی جەڵتە دڵ دەبێت و گیانی لە دەست دەدات
پەیامی کورد   ...   هاووڵاتییەکی کورد بە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی بەندیخانەکانی ئێران ەوە تووشی جەڵتە دڵ دەبێت و گیانی لە دەست دەدات

حكوومەتی ئێران دەبێتە هۆی جەڵتە و گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەكی کورد خەڵكی شەهئاباد لە پارێزگای كرماشان بە ناوی تاهیر عەلی مورادی

ئەم هاووڵاتییە چەند ڕۆژ لەمەوبەر چووبووە ناوچەی سنوورییەكانی جوانڕۆ و بڕی ٢٠٠ میلیۆن تمەن چای كڕیبوو، بەڵام لە جوانڕۆ دەستگیر كرابوو و ٣ ڕۆژ لە زیندان دا بوو، دواتر ٥٠٠ میلیۆن تمەن غەرامەی بۆ هاتبوو.
هاووڵاتییەك لە شاری شەهئابادەوە ڕایگەیادندووە : تاهیر عەلی مورادی كەسێكی نەدار بوو و هەر ئەوەندە پارەیەی هەبوو،
ئەمە جگە لەوەی كە سزاكەشی هاتەسەر، بۆیە هێندە كاریگەری لەسەری هەبوو كە ڕۆژی سێشەممە دڵی لە لێدان كەوت. ئەو خێزانداریش بوو.

 

ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە