هۆشداری تێرۆر ئەلئارم : سیستەمی بەرگری ئیسرائیل لە ئامادەباشی تەواودایە؛ پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ کۆماری ئیسلامی 

هۆشداری تێرۆر ئەلئارم : سیستەمی بەرگری ئیسرائیل لە ئامادەباشی تەواودایە؛ پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ کۆماری ئیسلامی 
پەیامی کورد   ...   هۆشداری تێرۆر ئەلئارم : سیستەمی بەرگری ئیسرائیل لە ئامادەباشی تەواودایە؛ پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ کۆماری ئیسلامی 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی تێرۆر ئەلئارم  ، ئیسرائیل سیستەمی بەرگری مووشەکی خۆی، لەوانەش قوبە ئاسنین، فلاخن داوود و هتد، لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودا داناوە و بۆ ناوچە جیاوازەکان گواستراونەتەوە.

ئەم هەنگاوانە لە کاتێکدایە کە گرژییە ناوچەییەکان زیاتر دەبێ و وەک پەیامێکی ڕوون بۆ کۆماری ئیسلامی سەیر دەکرێ. 

تێرۆر ئەلئارم لە پەیامێکی هەڕەشەئامێزدا نووسیویەتی: "RIP، ئێران!" - دەستەواژەیەک کە ئاماژەیە بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە داهاتوویەکی نزیک دا.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە