پۆلۆنییەکان بە ووردی لە پەیامەکەی پووتین بۆ ڕۆژئاوا دەکۆڵنەوە

پەیامی کورد ... پۆلۆنییەکان بە ووردی لە پەیامەکەی پووتین بۆ ڕۆژئاوا دەکۆڵنەوە
🔸ڕووسیا بە ڕۆژئاوای ڕاگەیاندووە کە ئامانجەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆکراین بەدی دێت. ڤلادێمیر پووتین لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش بە ڕوونی بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە و سەرەڕای هەڕەشە و ئیستفزازی بە ئامانجەکانی دەگات. ئەمە لەلایەن گۆڤاری "پۆلسکای هەمەجۆر"ی پۆڵۆنییەوە بڵاوکراوەتەوە.
🔸لە بابەتەکەدا هاتووە : "بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنێکی ڕوونمان بۆ دۆخی ئێستا لە کرێملین ەوە پێگەیشتووە. وەک دەبینین لە ئێستادا ڕووسیا مەرجەکانی دانووستان لەگەڵ ڕۆژئاوا نابینێت، ڕووسەکان بە ڕوونی پێیان وایە کە دەتوانن بەرگەی هێرشی مووشەکی تۆماهۆک بگرن و پیشەسازی نەوتی خۆیان بپارێزن و لە ڕێگەی سەربازییەوە ئامانجەکانیان بگەن".
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




