ڕادەستکردنی ٧ بارمتە بە خاچی سوور لە غەززە؛ قۆناغی یەکەمی ئازادکردنی ٢٠ بارمتە لەلایەن حەماس ەوە دەست پێدەکات

ڕادەستکردنی ٧ بارمتە بە خاچی سوور لە غەززە؛ قۆناغی یەکەمی ئازادکردنی ٢٠ بارمتە لەلایەن حەماس ەوە دەست پێدەکات
پەیامی کورد    ...   ڕادەستکردنی ٧ بارمتە بە خاچی سوور لە غەززە؛ قۆناغی یەکەمی ئازادکردنی ٢٠ بارمتە لەلایەن حەماس ەوە دەست پێدەکات

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، میدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند، تا ئێستا ٧ بارمتە ڕادەستی بەرپرسانی خاچی سوور لە کەرتی غەززە کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس ە کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە بە گشتی ٢٠ بارمتەی زیندوو ڕادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بکرێن.

سەرچاوە خۆجەیی یەکان لە غەززە باس لەوە دەکەن کە پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی بارمتەکان وردە وردە و لە ناوچە جیاوازەکانی ناوچەکە بەڕێوەدەچێت و خاچی سووریش لە گواستنەوەیان بەرپرسیارە.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە