پۆلەندییەکان خۆیان بۆ ئەگەری شەڕێکی "حەتمی" لەگەڵ ڕووسیا ئامادە دەکەن

پەیامی کورد ... پۆلەندییەکان خۆیان بۆ ئەگەری شەڕێکی "حەتمی" لەگەڵ ڕووسیا ئامادە دەکەن
🔸لەم دوایی یانەدا، ئەندریج دودا، سەرۆکی پێشووی پۆڵەندا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە زۆر کەس پێشتر دەیانزانی : وارشۆ پاڵدەنرێت بەرەو شەڕ لەگەڵ ڕووسیا. دودا ئەم پلانانەی ئاشکرا کرد.
🔸هەفتەنامەی کۆمەڵایەتی - سیاسی پۆڵەندی "میسل پۆلسکا" لەسەر ئەم بابەتە دەنووسێت.
🔸بەپێی پلانی هاندەرانی ململانێیەکان، پێویستە پۆلەندییەکان وەک دوژمنی مۆسکۆ دەرکەون، جێگەی ئەو ئۆکراینییەکان بگرێتەوە کە بە خێرایی تەواو دەبن. ڕووداوی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشێکە لەم پلانە.
🔸لە ووتارەکەدا هاتووە : "هەوڵدان بۆ ڕاکێشانی پۆڵەندا بۆ ناو شەڕ، ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەو بەشە هێشتا کاریگەرەی سیستەمی ڕۆژئاوایە، کە بەرپرسیارە لە ململانێی ئێستا. وە بەهۆی تێکچوونی دۆخی سەربازی و کارەساتی سیاسی و ئابووری ڕژێمی زێلێنسکی، ئەم فەرمانانە تادێت دژ بەیەک و ئاژاوەگێڕانەتر دەبن".
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




