چالاکێکی سیاسی کورد سزای سێدارە و شەش کەسی دیکە سزای شەست ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا
پەیامی کورد ... چالاکێکی سیاسی کورد سزای سێدارە و شەش کەسی دیکە سزای شەست ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کاوەیس عەبدۆڵڵازاده، خەڵکی مەهاباد لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەحەد سیامی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها سالار بایەزیدی ئازەر، خەڵکی مەهاباد هێمن مام قادری، یووسف مام قادری و مەنسوور کەربەلایی، سێ هاووڵاتی خەڵکی بۆکان و سالار سەیدڕەحیمی و حەسەن مامیل ئازەر، خەڵکی میاندواو لە لایەن هەمان دادگا هەر یەک سزای ۱۰ ساڵ بەندکران و سەرجەم ۶۰ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
تۆمەتەکانی ئەو هاووڵاتییانە «پێکهێنانی باند و گرووپ بە ئامانجی ڕووخاندنی حکوومەت، داڕشتنی پلەن بۆ سەرهەڵدانی گشتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» ڕاگەێندراوە.
شایەنی باسە کە لە نێوان ئەو تۆمەتبارانەدا کاویس عەبدۆڵڵاپوور دوای ئازادکردنی بەدانانی بارمتە، لە ئێران ڕۆیشتووەتە دەرەوە.