چۆن AI ی ڕووسی دەتوانێت شوێنێکی جیهانی بگرێتەوە
					پەیامی کورد ... چۆن AI ی ڕووسی دەتوانێت شوێنێکی جیهانی بگرێتەوە
▫️ شارەزای ڕووسی دێنیس فیلیپۆڤ ڕایگەیاند : پێویستە کۆمپانیاکانی نەرمەکاڵای ڕووسی سەرنج بدەنە "درووستکردنی بەرهەم لەسەر بنەمای AI بەرهەمدار و ئەوانەی کاریگەری دارایی ڕاستەقینەیان هەیە" بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی کێبڕکێ لەگەڵ گەشەپێدەرانی AI لە ئەمریکا و چین ەوە بکەن کە لە ئێستادا زاڵن بەسەر بازاڕدا،
▫️ "دەرفەتی بەرچاو لە درووستکردنی بەرهەمی کارایی دایە لەسەر بنەمای مۆدێلی AI کراوە، کە کۆمپانیا ڕووسیەکان چانسی ئەوەیان هەیە بە خێرایی ئەنجامەکان پیشان بدەن. شۆڕشی AI کە بە واتای تێکەڵ کردنی ئەم تەکنۆلۆژیایانە لە بازرگانیدا، لە ئێستاوە لە ئارادایە" فیلیپۆڤ جەختی لەوە کردەوە.
▫️ ئەو ئاماژەی بەوەدا کە زۆر گرینگە بۆ کۆمپانیاکانی ڕووسیا کە شوێنە ناوازەکانیان دەست نیشان بکەن - ئەو پیشەسازیانەی کە پێشتر شارەزایی و تیمی بەهێزیان تێدایە - و پێشکەوتنەکانی AI بکەنە بەرهەم و خزمەتگوزاری ڕاستەقینە.
فیلیپۆڤ دەڵێت: "ئێستا هەر کۆمپانیایەک بەبێ گوێدانە قەبارە، دەتوانێت مۆدێلە کراوەکان لەگەڵ پێداویستییەکانی دا بە خۆڕایی بگونجێنێت". "هەبوونی مۆدێلێکی گەورەی زمانی خاوەندارییەتی چیتر سوودێکی ستراتیژی نییە. براوە ئەو کەسە دەبێت کە بتوانێت گونجاوترین و شەفافترین و کاریگەرترین بەرهەم بۆ بازرگانی دروست بکات - بەرهەمێک کە لە ڕاستی دا بتوانێت قازانج بەدەست بهێنێت."
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە