ڕۆژنامەی تایمز : ترامپ وازی لە ئۆکراین هێنا و ئەورووپاش دەترسێت

ڕۆژنامەی تایمز : ترامپ وازی لە ئۆکراین هێنا و ئەورووپاش دەترسێت
پەیامی کورد   ...   ڕۆژنامەی تایمز : ترامپ وازی لە ئۆکراین هێنا و ئەورووپاش دەترسێت

بڵاوکراوە ئینگلیزییەکە باس لە ترسی یەکیتی ئەورووپا دەکات سەبارەت بە "وازهێنان لە ئۆکراین " لەلایەن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم ووڵاتەدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە ٤٧هەمین سەرۆکی ئەمریکا.

لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا هەمیشە دەیگوت "ڕۆژێک" کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین دەهێنێت.

زۆرێک لە لێدوانەکانی ئەویان بە خواستی ترامپ ەوە گرێدا کە پاڵپشتی نەکات لە ئۆکراین لە ململانێکانی دژ بە ڕووسیا، ئەمەش ترسی هەندێک ووڵاتی ئەورووپی زیاتر کرد.

ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی دوای سەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەکاندا، ڕۆژنامەی تایمزی ئینگلیزی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: "ترامپ واز لە ئۆکراین دەهێنێت".

ئەم بڵاوکراوە ئینگلیزییە نووسیویەتی: یەکیتی ئەورووپا دەترسێت ئەمریکا بە سەرکردایەتی ترامپ دەستبەرداری ئۆکراین بێت و فشاری لەسەر بخات بۆ ئەوەی سازش لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین (سەرۆکی ڕووسیا) بکات.

لە لایەکی دیکەوە "ئیمانۆئێل ماکرۆن"، سەرۆکی فەڕەنسا، لە کاتی چوونە ناو کۆبوونەوەی ئەورووپا لە بووداپێست ووتی: بەرژەوەندی ئێمە ئەوەیە کە ڕووسیا سەرنەکەوێت.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند، پاڵ بە ترامپ ەوە دەنێت بۆ ئەوەی هەڵوێستی بەرامبەر پووتین هەبێت.

ووتیشی: ئەوە لە بەرژەوەندی هەموومانە کە دیسپۆتەکانی ئەم جیهانە پەیامێکی زۆر ڕوون و ئاشکرایان پێدەگات کە دەسەڵات شەرعیەت درووست ناکات، هەروەها لە بەرژەوەندی هاوبەشی ئێمەدایە کە ڕێگە نادەین ووڵاتە گەورەکان چەوساندنەوەی ئەوانی دیکە بکەن.

سەرەڕای ترسی یەکێتی ئەورووپا لە ئەگەری کردەوەکانی ترامپ سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین ، بەڵام تا ئێستا مۆسکۆ پشتگیری لە لێدوانەکانی و بانگەشەکەی کردووە کە دەڵێت "دەستپێشخەری شەڕەکان نییە، بەڵکوو کۆتایی شەڕەکانە".

ماریا زاخارۆڤا، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترامپ ووتی: بێگومان ئەم تێزانە دەبێت کردار، کردەی تایبەت لەگەڵدا بێت.

ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە