ژنێکی کورد سەر بە پارێزگای سنە مەدالیای زێڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکای بەدەست هێنا

پەیامی کورد ... ژنێکی کورد سەر بە پارێزگای سنە مەدالیای زێڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکای بەدەست هێنا.
پەرەستوو قادرمەرزی توێژەر و زانستوانی خەڵکی دێولان لەپارێزگای سنە، توانی لەگەڵ تیمەکەی مەدالیای زێڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکای بەدەست بهێنێت.
ئەو توێژەرە کوردە، ڕێگەیەکی نوێی بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە ڕێگەی هۆشی زیرەكەوە دۆزیوەتەوە، بەشێوەیەک کە هۆشی زیرەک لە خانە بنچینەیەکانی شێرپەنجە وورد دەبێتەوە و ڕێکاری نوێ و کاریگەر بۆ چارەسەری شێرپەنجەی جەرگ دادەنێت و هاوکات سیستەمێکی دەرمانی زیرەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە پێشنیار دەکات.
ئەو دەستکەوتە زانستی یە پێشوازی زۆری نێودەوڵەتی لێ كراوە.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




