کەنعانی : هاتن و ڕۆیشتنی حکوومەت و تاکەکان لە ئەمریکا بۆ ئێمە گرینگ نییە

کەنعانی : هاتن و ڕۆیشتنی حکوومەت و تاکەکان لە ئەمریکا بۆ ئێمە گرینگ نییە
پەیامی کورد    ...   کەنعانی : هاتن و ڕۆیشتنی حکوومەت و تاکەکان لە ئەمریکا بۆ ئێمە گرینگ نییە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی سەرەکی پارتی دیموکرات، کە دوای ئەوەی ئاستێکی خراپی بەرامبەر ترامپ پێشکەش کرد و دواکەوتنی لە ڕاپرسییەکاندا، بە فشاری لایەنگرانی و ئەندامانی باڵای پارتی دیموکرات، بە فەرمی لە ڕکابەری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 کشایەوە و پشتیوانیان کرد کامالا هاریس.
بۆیە لە ٤ ساڵی داهاتوودا حکوومەتی ئەمریکا دەبێتە سەرۆک کۆماری نوێ لە لایەکی دیکەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران دوکتور مەسعوود پزێشکیان گەیشتووەتە پۆستی سەرۆککۆمار و دەستبەکاربوونی حکوومەتی ئێرانە. هەربۆیە گریمانە و پێشبینییەکان بۆ گۆڕانکاری لە شێوازی وتووێژ و پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە جاران زیادی کردووە.
ناسر کەنانی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە : هاتن و ڕۆشتنی حکوومەت و تاکەکانی سەرۆکی حکوومەتی ئەمریکا بۆ ئێمە گرینگ نییە، ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە حکوومەتی ئەمریکا لە ماوەی ساڵانێکی زۆردا سیاسەتێکی دوژمنکارانە و بێشەرمانە لەگەڵ حکوومەت و خەڵکی ئێراندا پەیڕەو کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی دەتوانێت کەشی پەیوەندییەکان بگۆڕێت، گۆڕانی بنەڕەتی سیاسەتە دوژمنکارانەی ئەمریکایە بەرامبەر بە حکوومەت و میللەت و کۆماری ئیسلامی ئێران.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە جەختی لە سەر باوەڕی خراپی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند: ئەوەی ئێستا لە وتووێژەکەدا بۆ ئێمە گرینگە گەڕانەوەی پابەندانە و بەرپرسانەی هەموو لایەنەکانە بۆ ناو ج.ک حکوومەتی ئەمریکا، بە هەموو ئەو پابەندبوونانەی کە لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدادان.
تەواو ڕوونە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پابەند بووە بە هەموو بەڵێنەکانی و جێبەجێی کردووە.