گرۆسی : توانا ئەتۆمییەکانی ئێران بە هێرشی سەربازی لەناو ناچێت

پەیامی کورد ... گرۆسی : توانا ئەتۆمییەکانی ئێران بە هێرشی سەربازی لەناو ناچێت
بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی وێڕای دەربڕینی گەشبینی بەرامبەر بە دانووستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ووتی: توانا ئەتۆمییەکانی ئێران بە هێرشێکی سەربازی لەناو ناچێت.
بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی گەشبینی خۆی بە دانووستانە جیددییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەربڕی، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ناتواندرێت بە هێرشێکی سەربازی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوببردرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، وێڕای دەربڕینی گەشبینی بە بەرهەمی دانووستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا، ووتی : توانا ئەتۆمییەکانی ئێران بە هێرشێکی سەربازی لەناو ناچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی فاینانشناڵ تایمز، گرۆسی ووتی: هەستیارترین شوێنەکانی ئێران نیو میل لە ژێر زەوین، من چەندین جار لەوێ بووم و دەستگەیشتنیان ئەستەمە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




