پەیامی کورد ... دۆخی سووریا و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
هەینی 2026/2/13 هه‌ر لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن دا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگری ئا‌ڵمانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکان و هاوکاری هاوبه‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئا‌ڵمانیا لە بواری سەربازی و ئەمنی دا خرایە بەر باس. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی هێزه‌کانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها بۆ هاوکاری ئا‌ڵمانیا و ڕۆڵی کارای ڕاوێژکارانی لە مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، پیستۆریۆس پابەندی ووڵاتەکەی بۆ بەردەوامی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان وه‌ک دۆست و هاوپه‌یمان نیشاندا و جەختی لە گرینگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و بەردەوامی هاوكاری هاوبەش کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
دۆخی سووریا و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.