سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک ماکرۆن کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک ماکرۆن کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک ماکرۆن کرد

هه‌ر له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، ئێوارەی هەینی 2026/2/13، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دیدارێکیان ئه‌نجام دا.

تیایدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە ده‌ستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ دۆستایەتی و پشتگیری بەردەوامی فەڕەنسا و سه‌رۆک ماکرۆن و داکۆکیکردنیان لە مافە دەستوورییەکانی گه‌لی کوردستان دووپات کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرینگی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.