پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیرییەکانی ئاڵمانیا بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستانی کرد
هەینی 2026/2/13، لە درێژەی دیدارەکانی دا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ڕیم ئهلهبالی ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵی ئاڵمانیا بۆ هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆژە و هاوکارییەکانی ئاڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە، گەشەپێدانی مرۆیی و پشتگیریکردنی چاکسازی. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵی ئاڵمانیا لە هاوکاریکردنی ئاوارەکان و باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییەکان دووپات کردەوە، بەتایبەتی سوپاسی ئاڵمانیای کرد بۆ هاوکاری و پشتگیریکردنی خوشک و برایانی ئێزدی.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ههروهها جەختی لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان و کولتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان کردەوە. لای خۆیەوە، خاتوو ڕادۆڤان جەختی لە بەردەوامی هاوکارییەکانی ووڵاتەکەی کردەوە و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی بوارە جیاوازەکانی گەشەپێدان.