سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

شەممە 2026/2/14، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئالیسۆن هووکەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە سەر گرینگی بەردەوامی پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی سەقامگیری ووڵات و گەشەپێدانی دامەزراوەکان کردەوە.

لای خۆیه‌وه‌ خاتوو هووکەر ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ ڕێککه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده‌دا کرد، هەروەها پشتگیری ووڵاتەکەی بۆ عێراق و قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر - بەغدا دووپات کردەوە.